بریندار بوونی کۆلبەرێک لە سنووری نەوسوود
سێشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۱   |  02-08-2022

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی محەممەد قادری ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، محەممەد قادری بە تەقەی چەکی ساچمەیی ڕان و لاقی بریندار بووە و بۆ ناوەندێکی دەرمانی گوازراوەتەوە.