
ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، جووتیارانی شاری قوروه به‌هۆی وەرنەگرتنی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
نوێنەری شارەکانی قوروە و دێولان لە پەرلەمانی ئێران، دەڵێت: دواکەوتنی پارەی گەنمی جووتیاران دروست نییە و لەسەر ئەمەش لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەماندا هۆشدار بە وەزیری کشتوکاڵ دراوە. نوێنەری کۆمپانیای بازه‌رگانی ده‌وڵه‌تی پارێزگای سنەش رایگەیاند: ئەمساڵ بەبڕی ٥٩٥ ملیار تمەن گەنم لە جووتیاران کڕدراوە، بەڵام لەو بڕە پارەیە نزیکەی یەک تریلیۆن و ٨٠٠ ملیار تمەن ، (٦ ملیۆن دۆلار) بە جووتیاران دراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه پارەی گەنمی جووتیارانی ئوستانی كوردستان یان نەدراوە یان بەشێکی پارەکەیان پێدراوە، ئەوەش لە کاتێکدایە جووتیاران لە دۆخێکی سەختدا دەژین و ژیان و گوزەرانیان بە پارەی گەنمەوە بەڕێوە دەچێ.