فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆکوژی پیاوێکی بەساڵاچوو لە ورمێ
چوارشەممە ۱۲-۰۵-۱۴۰۱   |  03-08-2022

پیاوێکی تەمەن ٨٠ ساڵی خەڵکی گوندی چاوڕەش سەر بە پارێزگای ورمێ بە ناوی “محەممەد ئەمین جانعەلی پوور” ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ،بە هۆی بارودۆخی نالەباری ژیان خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەم هاووڵاتییە باوەگەورەی مەتین مستەفایی تەمەن ١٣ ساڵە کە دوو هەفتە پێش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لە گوندی چاوڕەش نزیک بە ٣٠ بنەماڵە دەژین و ئەمە پێنجەمین خۆکوژیە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەم گوندە تۆمار دەکرێت. پێشتریش سێ ژن لەم گوندە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا بوو.