خۆکوژی تازە لاوێک لە داڵاهو
چوارشەممە ۱۲-۰۵-۱۴۰۱   |  03-08-2022

تازەلاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی “توتشامی” سەر بە شارۆچکەی گاوارە لە شاری داڵاهۆ بە ناوی سیروان دووستی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژ، هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە کە سیروان دووستی بە هۆی کێشەی ئابووری و نەداریەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ، لاوێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی جوانڕۆ بە ناوی عەدنان محەممەدی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.