فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردن و ئازادی ٢ هاوڵاتی خەڵکی سەقز
چوارشەممە ۱۲-۰۵-۱۴۰۱   |  03-08-2022

ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری سەقز ٢ هاوڵاتیان بەناوەکانی عەبدوڵڵا شەریف زادە و داوود فەتحی لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانی هەڵۆ دەسبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیاریان کردن. بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بەبێ هیچ هۆکارێک عەبدوڵڵا شەریف زادە و داوود فەتحیان بە شێوەی توندوتیژیانە دەسبەسەر و ماڵەکەشیان پشکنیوە. ئەم هاوڵاتیانە رۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ لە زیندان کران.