مانگرتنی كرێكارانی شارەداری ئێرانشار
چوارشەممە ۱۲-۰۵-۱۴۰۱   |  03-08-2022
ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ،كرێكارانی شارەداری ئێرانشار سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان،له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه و ناڕەزایەتیان دەربڕی.
به پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شارەداری ئێرانشار ماوه‌ی چوار مانگه حەقدەستەکانیان وەرنەگرتووە و به‌رپرسانی بێکیفایەتی شارەداری حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی نەداوە. به‌وته‌ی كرێكارانی مانگرتوو، ماوه‌ی ١٤ مانگه هیچ پاداشتێکیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه وەرنەگرتووە.