فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی تولی پرس لە قەزوین
چوارشەممە ۱۲-۰۵-۱۴۰۱   |  03-08-2022

كرێكارانی شیركه‌تی “تولی پرس” ڕۆژی رسێشه‌ممه‌ ١١ی گه‌لاوێژ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وەرنەگرتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌به‌رانبه‌ر ئوستانداری قه‌زوین كۆبوونه‌وه‌ و دواتر ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له‌ شاقامه‌كانی شار به‌ڕێوه‌برد.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،ماوه‌ی شه‌ش مانگه‌ حه‌قدەست و مەزایای كرێكارانی شیركه‌تی تولی پرس نەدراوه‌، یەکێک له‌ كرێكارانی مانگرتوو ڕایگەیاند: “به‌رپرسانی شیركه‌ت له‌ جێگه‌ی دانی حه‌قده‌سته‌كانمان، له‌ سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌ بێمه‌ی بێكاریمان پێ ئه‌ده‌ن و به‌نیازن به‌شێك له‌ كرێكارانی ئه‌و شیركه‌تە له‌سه‌ركار ده‌ركه‌ن. كرێكارانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری قه‌زوین و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.