دەستبەسەر کرانی هاوڵاتیەکی خەلکی شنۆ
هەینی ۱۴-۰۵-۱۴۰۱   |  05-08-2022
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوی کازم تابناک ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژ،دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کرا. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم دوای ئەوەی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کازم تابناک و نەیانتوانیوە دەستبەسەری بکەن، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگیان کردووە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و هەر لەوێ دەستبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی کازم تابناک و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەر دەستدا نییە.