دەستبەسەر کردنی چالاکێکی ژینگە پارێز لە مەریوان
شەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۱   |  06-08-2022

نەوید کۆنەپۆشی چالاکی ژینگەپارێز و یەکێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەوزی چیا لە مەریوان، هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازراوەتەوە. نەوید کۆنەپۆشی یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی ناسراوی مەریوان، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.
نەوید پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی بە ماڵەوە کردووە و ڕایگەیاندووە کە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراوەتەوە.