فاتمە داوەند بەندکراوی سیاسی پێشووی کورد و یەکێک لە شایەتحاڵانی دادگای نێودەوڵەتی ئابان کە چوار مانگ پێش لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستبەسەر و بۆ کەمپی تایبەت بە دیپۆرت لە شاری کایسری گوازرابووەوە، ڕۆژی هەینی ١٤ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هێزەکانی دەزگای ئاسایشی تورکیە)میت(چەند ڕۆژ پێش چوونەتە کەمپی کایسری و بە فاتمە داوەندیان ڕاگەیاندووە کە ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان دەست نەکەوتووە کە ئێوە هاوکاری پارتی کرێکارانی کوردستانتان کردبێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئازاد دەبیت. بەو حاڵەشەوە ئەمڕۆ بەشێوەی لەناکاو ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە. فاتمە داوەند ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی خاکەلێوە لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستبەسەر و بۆ کەمپی دیپۆرتی کایسری گوازرایەوە.