گیان لەدەستدانی کرێکاریک بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار
سێشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۱   |  09-08-2022
کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ڕەحمەت لە کاتی کار لە شاری نەغەدە و بە هۆی ڕووداوی کارەوە بەداخەوە گیانی لەدەستدا.
ڕەحمەت سولەیمانی ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژ لە کاتی جۆشکاری بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە سەر سەربانی کۆمپانیای پیشەیی خەلیفلیانی نەغەدە گیانی لەدەستدا.
لەسایەی نگریسی رژیمی کۆماری ئیسلامی، ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە تێیدا کەمترین بایەخ بە گیانی کرێکاران دەدرێت و لە بواری ڕەچاوکردنی خاڵە ئیمنییەکان لە شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی ١٠٢ جێی گرتووە.