فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

زیندانیەکی سیاسی بە پاوەنی ئیلکترۆنی مافی مەرەخەسی پیدرا
سێشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۱   |  09-08-2022

مورتەزا حەق بەیان، ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسی خەڵکی سنە کە لە کاتی دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە درابووە بەر لێدان و کوتان و پەردەی گوێی دڕابوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە پاوەنی ئەلیکترۆنی بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی مافی مرەخەسی پێدراوە.

شەهرام ئەمجەدیان و مورتەزا حەق بەیان دوو چالاکی بواری میدیای خەڵکی سنە ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەرمانانی ١٣٩٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە لە شاری سنە دەستبەسەر و دوای ٦٧ ڕۆژ ڕاگیران لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەر کامەیان بە بارمتەی ٢٦٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو کەسە بە هۆی بەڕێوەبردنی کەناڵی تێلێگرامی ”اعمک” و ئاشکرا کردنی کارکردی بەرپرسانی پارێزگای کوردستاندەستبەسەر کرابوون.