فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی کۆلبەرێکی خەلکی بانەلەسنووری سارداو
سێشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۱   |  09-08-2022

کۆڵبەرێکی خەڵکی بــــانە بە نــــاوی ھەژار فەرەجی تەمەن ٢٩ ســــاڵ سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەمــــمە ١٦ی
گەلاوێژ، بە تەقەی ڕاسـتەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی ڕژیمی کۆمـاری ئیسلامی کوژرا. ھێزە چەکدارەکانی ڕژیم
لە سـنووری سـارداو بە بی ھیچ ھۆکارێک، تەقەیان لە ھەژار فەرەجی کردووە و لە ئـاکامـدا گـولـلە بەر سینگی
ناوبراو کەوتووە و گیانی لە دەست داوە و رۆژی دووشەممە تەرمەکەی لە گوندی زەربنە بە خاک دەسپێردرێ.
بە پێی ئـامـارەکان لە مـاوەی پێنج مـانگی ڕابـردوودا لانیکەم ٦ کۆڵبەر لە سـنووری بـانە بە تەقەی ڕاسـتەوخۆی
ھێزە چەکدارەکانی ڕژیم کوژراون.