گیان لەدەستدانی ژنێک بە ھۆی دەرزی ھەڵە لە سەرپێلی زەھاو
سێشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۱   |  09-08-2022
ژنێکی خەڵکی سەرپێڵی زەھــاو بە نــاوی سەبــریە جەوانمێری تەمەن ٤٧ ســاڵ بە ھۆی لێدانی دەرزی ھەڵە لە
نەخۆشــخانەی شــوھەدای ئەو شــارە گیانی لەدەســت دا. سەبــریە جەوانمێری ڕۆژی یەکشەمــمە ١٦ی گەلاوێژ،
دوای سەردانی بۆ نەخۆشــخانەی شــوھەدا، لەلایەن یەکێک لە پەرســتارەکان دەرزی لێدراوە و دواتــر تــووشی
گەشکە بووە و گیانی لەدەستداوە.
پەرسـتارێکی نەخۆشـخانەی شـوھەدا بە نـاوی (ن.ا) دوای گیانـلەدەسـتدانی سەبـریە جەوانمێری لە نەخۆشـخانە دیار
نەمـاوە و ھەڵتـووە. شـایانی بـاسە سەبـریە جەوانمێری خەڵکی گـونـدی جەوانمێر سەر بە نـاوچەی پشـت تەنـگ لە
سەرپێڵی زەھاوە و دایکی پێنج منداڵ بووە.
تەرمی سەبــریە جەوانمێری ئێستالە ســاردخــانەی نەخۆشــخانەی شــوھەدا ڕاگیراوە و ڕادەســتی بــنەمــاڵەکەی
نەکراوە.
