گواستنەوه ی ھاووڵاتیەكی خەڵكی مھاباد بۆ زیندانی نەغەده
سێشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۱   |  09-08-2022
لـەمـاوه ی ڕۆژانی ڕابـردوودا، ھـاووڵاتیەكی خـەڵكی شـاری مـھابـاد بـەنـاوی ”سـولـەیمان سـالـەك” تـەمـەن ٦٩ سـاڵ،
پاش تواوبوونی لێپرسینەوه لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزی زیندانی نەغەده كراوه .
بــە پێی ڕاپۆرتــەكــان، ”ســولــەیمان ســالــەك” ڕۆژی ٧ی مــانگی پــووشــپەڕ و بــەبێ ھیچ ھۆکارێک لــە جــادەی
پیرانـشار بۆ مـھابـاد لـەلایەن ھێزه ئـەمنییەكـانی ڕژیمەوه دەسـتبەسـەر و بۆ لێپرسینەوە ڕاپێچی گـرتـووخـانـەی
ئیتلاعـاتی ورمێ كـرابـوو. نـاوبـراو لـە مـاوەی دەسـتبەسـەركـرانیدا لـە مـافی ھـەبـوونی پـارێزەر و پـەیوەنـدی لـەگـەڵ
بنەماڵەكەی بێ بەش بووە و بۆ ئازادی كاتی داوای وەسیقەی قۆرسیان لە بنەماڵە كەی كردووه .
