فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

شانۆی ئیعترافاتی موهەندیسی کراو، تەرفەندی شکست خواردوی ڕژیم
چوارشەممە ۱۹-۰۵-۱۴۰۱   |  10-08-2022

هێشتا دە رۆژ لە حەوتووی “حیجاب و عیفاف ” تێپەڕ نەببوو کە سەرانی رژیم جارێکیتر پەنایان بۆ سیلاحێکی تر برد کە دێر زەمانە کارکردی خۆی لە دەست داوە و بۆتە تەرفەندێکی شکست خواردوو. سەرانی ڕژیم لە خامەنەییەوە بگرە تا ئوستاندار و فەرماندارەکان، لە ئیمام جومعەکانەوە بگرە تا مومیایەکانی شوورای نیگهبان، لە سەردارانی سپاوە بگرە تا ئەوباشانی جمهوری ئیسلامی چەندین حەوتوو بوو بۆ پڕۆژەی حیجاب و عیفاف گەروی خۆیان دەدڕی. هەموو ئەوانەی کە بە بالای خۆیان و ژنانی موحەجەبەیان بڕابوو روو بە ژنانی جەسور و تێکۆشەرێک کە دەمێکە لە تەواوی خەتە سوورەکان تێ پەڕیون بڵاویان کردەوە. عەلەمەلهودا نوێنەری وەلی فەقیە لە ئوستانی خۆراسانی ڕەزەوی روو بە ژنانی بێ حیجاب ڕایگەیاند کە ئایا بەم مەوجودە پیسانە دەکرێ بڵێین ئینسان و دەبی باوەڕ بکەین کە دەکەونە بەر لوتفی خودا یان خەشمی خودا. “ئەگەر وەڵامی بێ حیجابیەکانمان بە ڕشتنی تێزاب بە سەرو چاویاند دایەوە نیگەران مەبن” هەڕەشەی لە ژنان کرد. حسەینی ڕەجائی نوێنەری مەجلسی ڕژیمیش وتی: “ژنان بۆیان هەیە لە ماڵەکانی خۆیاندا بێ حیجاب بن”. ئاخوندێکیتریش چووە سەر مینبەر و لە زمانی پێغەمبەرەکەیەوە ڕایگەیاند کە نزیکترین حاڵەتی ژن بە خودا ئەوەیە کە لە پەستووی ماڵەکەیدا بمێنێتەوە. بە وتنی ئەم توڕەهاتە تەقالایان دەکرد تا بەڵکو بە حەوتووی حیجاب و عیفافەکەیان ڕەونەقێک بدەن. بەڵام ئەو سیمایەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو کرایەوە، حیکایەتی ژنانێکی جەسور وئازا بوو کە بە دروشمی “حیجاب بێ حیجاب” چوونە شەڕی ڕژیم. ئەو ژنانە یەکێک لە ئەرکانی ئیدئولۆژیکی ڕژیمیان بە نیشانە گرت و سابتیان کرد کە درێژەدەری هەمان  سونەتی خەبات و موقاومەتی چوار دەیەی ڕبوردون. ژنان تەنیا چەند حەوتوو دوای بە دەسەڵات گەیشتنی دژە ئیقلابی ئیسلامی لە مقیاسێکی سەدان هەزار کەسیدا ڕژانە سەر شەقامەکان تا بڵێن ” ئیقلابمان نەکرد کە بەرە ودوا بگەڕێنەوە.

ئەگەر جمهوری ئیسلامی لە ماوەی چوار دەیەی ڕابوردودا بە دایم یەكێک لە نیگەرانیەکانی مەهاری ژنان بوو، ئەگەر ڕژیم دەیان یاسای دژ بە ژنی بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ژنان پەسەند کرد، ئەگەر ئەوباشانی ڕژیم ئەسیدیان بە سەر و چاوی ژناندا کرد، ئەگەر فمینیستە لیبرال و ئیسلامیەکان ئومێدیان بە ئاخوندە بە ناو ئیسڵاح خوازەکان بەستبوو تا بە خوێندنەوەیەکی تازە لە قورعان، ڕٶچنەیەک بۆ تەوەهومەکانی خۆیان بدۆزنەوە، بەڵام ژنانی جەسور و بێ باک لە بەرانبەر هەموو ئەو تەرفەندانەدا موقاومەتیان کرد و سەنگەر بە سەنگەر پاشەکشەیان بە هێرشی ڕژیم کرد. ژنان بۆ تەنیا ساتێکیش مەیدانیان بو رەواجی فەرهەنگی پیاو مەزنی و یاسای دژ بە ژنی ئیڕتجاعی مەزهەبی چۆڵ نەکرد.

حەوتووی “حیجاب و عیفاف” ی ڕژیم لە هەمانحالدا مەیدانی شانۆی موقاومەتی دلێرانەی ژنان بوو. بەکرێگیراوانی رژیم چ لە هەیبەتی ئەوباشانی ئەمر بە مەعروف و نەهی لە مونکەر و گەشتی ئیڕشاد و چ لە هەیبەتی خواهەرانی زەینەب کە قەرار بوو ژنان بترسێنن، لە گەڵ موقاومەتی بوێرانەی ژنانی ئازادە بەرەو ڕوو بوون. جارێکیتر ڕژیم پەنای بردە بەر سیلاحی ژەنگ خواردوی “هەڵخڕاندنی بێگانە”. لە رۆژی هەشتی مانگی گەلاوێژدا رژیم بۆ سابت کردنی ئەو ئیدیعا سووتاوەی “ئیعترافاتی موهەندیسی کراو” سپیدەی ڕەشنوو شاعیر و نووسەر، ژنێکی گەنجی دژ بە حیجابی زۆرە ملیی هێنایە سەر شانۆ. سپیدە کە چواردە ڕۆژ پێشتر دەست بەسەر و بێ سەرو شوێن کرابوو، ئێستا بە ڕوالەتێکی ماندوو، سەرو چاوێکی شین هەڵگەڕاویان خستە بەر دەم دوربین تا ئەو شتانەی کە ئەشکەنجە گەرەکانی نووسیبوویان بخوێنێتەوە. ڕژیم بە نیشاندانی ئەو ئیعرافاتە موهەندسی کراوە دەیهەوێ ژنانی جەسورێک کە لە شوێنە گشتیەکاندا حیجابەکانیان فڕێ دەدەن چاو ترسین بکات. بەڵام ئەم جارەش ئەو شانۆ گەریە ڕسوایەی ڕژیم هەر وەکو هەموو تەرحە سووتاوەکانی پێشووی لە گەڵ شکست بەرەو روو بوو. سەرانی ڕژیم بە بڵاو کردنەوەی ئەو سناریویە جارێکی دیکە شعوری خەڵکی بە هیچ گرتبوو. ئەو سیلاحە زۆر لەوە  پٶڵکیوترە کە بتوانێ بەم شێوەیە ژنانی ئازا و بێ باک کە عەزمیان جەزم کردوە بیساتی ئەو ڕژیمە بە هەموو یاساکانی پیاو مەزنی و دژە ژنەوە هەڵپێچن بترسێنێ. سپیدەی ڕەشنو لە تەباری سپیدەی قولیانە. مەگەر ئەو کاتەی کە بۆ سپیدەی قولیان تەڕاحی سووتاویان بە کار هێنا کۆمەڵگا تووشی پاشەکشە بوو کە ئەم جاریش پاشەکشە بکات؟

واقعیەت ئەوەیە کە ئەو جۆرە سناریویانە و شانۆی ئیعترافاتی موهەندیسی کراو زۆر لەوە رسواترە کە بتوانێ لەو ڕێگایەوە ژنانی شٶڕشگێڕ بترسێنێ یان بیر و ڕای گشتی خەڵک سازمان بدات. ئاڵ و گٶڕێکی گەورە لە ئاگاهی خەڵکدا پێک هاتوە. زیهنیەتی کۆمەڵانی خەڵک نیسبەت بەم جۆرە سناریویانە گۆڕدراوە. نومایشی قوربانیانی ئەم سناریوگەلانە نە تەنیا کومەڵگا توشی ترس و ڕارایی ناکات بەڵکە هاودەردەی و هاوبەستەگی کۆمەڵگا لە گەڵ ئەو قوربانیانە  و نیفرەت و بی زاری لە ڕژیم قوڵ و قوڵتر دەکات. ئەوەی کە ڕژیمی جمهوری ئیسلامی دەیکات لە بەر  داماویەتی کە ئەو تەرفەندە شکست خواردوە جارێکیتر دووپات دەکاتەوە. بزووتنەوە ئیعترازیەکان یەکێک لەوانە بزووتنەوەی ڕوو لە گەشەی ژنان لانی کەم لە خەزەلوەری ٩٦ بەم لاوە کۆمەڵگای کردە مەیدانی بەربەرەکانێ لە گەڵ رژیم و تەوای تەرفەندەکانی ڕژیم بە مەبەستی وەسڵ کردنی بزووتنەوە ئیعترازیەکان و بزووتنەوەی ڕوو لە گەشی ژنان بە سنوورەکانی دەرەوە، تێر لە هەوا تەقاندنە. سپیدەکان نووکی کێو لە بزووتنەوەیەکن کە خۆیان  ‌هەڵدەکێشنە سەرەوە و ترسی ڕژیمیش هەر لەوە سەرچاوە دەگرێ. نابێ لە بیرمان بچێ کە موبارزە لە دژی حیجاب تەنیا بەشێک لە داخوازیەکانی ژنانە. بزووتنەوەی ڕزگاری ژنان ئەگەر نەتوانی ئاسۆی ئیتحادی ستراتژیک لە گەڵ بزووتنەوەی کڕیکاری وموبارزە لە دژی سەرمایەداری لە بەرانبەر نیوەی کۆمەلگا دا پێک بێنێ، ناتوانێ لە گەڵ تەواوی سەرچاوەکانی نەزمی مەزهەبی پیاومەزنی و ستەمکێشی ژنانیش بە ربەرەکانێ بکات.