بریندار بوونی کۆلبەرێکی خەلکی بانە
هەینی ۲۱-۰۵-۱۴۰۱   |  12-08-2022
کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی عەبدوڵڵا حەجەری تەمەن ٢٥ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژ، لە سنووری هەنگەژاڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوو. عەبدوڵڵا حەجەری لە مەودایەکی نزیکەوە و بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و لە بەشی سک، سینگ، دەست، دەموچاو و سەری بە زیاتر لە ١٠٠پارچە ساچمە پێکراوە. ناوبراو بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە بەشی چاوی بە مەبەستی نەشتەرگەری ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز کراوە.
