فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی وەزارەتخانەی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی
هەینی ۲۱-۰۵-۱۴۰۱   |  12-08-2022

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی  سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی له‌ شوێنی كاره‌كانیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی به‌نێر و پلاكارد ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ربڕی.

به‌پێی  ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی له‌ ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی، به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌كانی شۆرای باڵای كار و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ماڵیاتی ساڵانه‌ ناڕازین و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای كارمه‌ندان و كرێكارانی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وتن. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌كرده‌وه‌ دره‌هاتنی یاسای ١٠ی ئه‌ركه‌كانی پێرسونێلی نه‌وت، كارمه‌ندان و كرێكارانی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ ژێر چوارچێوه‌ی یاسای خه‌ده‌ماتی كیشوه‌ری” ده‌ر ئه‌هێنێت.