ناڕه‌زایه‌تی دەربڕینی شۆفێرانی بارهەلگر له گومرۆكی بازه‌رگان
هەینی ۲۱-۰۵-۱۴۰۱   |  12-08-2022
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له گومركی بازه‌رگان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێران له ئاست ماتڵبوونیان به‌بیانووی خراپی داموده‌زگا ئه‌له‌كترۆنییه‌كانی گومرك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ڕژیم له‌و ناوچه‌یه كۆبوونه‌ته‌وه و به لێدانی بۆقی ماشینه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به گوێی به‌رپرسانی گومرك گه‌یاند.