فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 گواستنەوەی ١١ زیندانی بۆ ئێعدام لە زیندانی قزلحەسار
هەینی ۲۱-۰۵-۱۴۰۱   |  12-08-2022

رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، ١١ بەندکراو بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام لە زیندانی قزلحەحسار بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گوازراونەتەوە. دەگوترێت ئەم ١١ زیندانییە، کە تا ئێستا ناوەکانیان بڵاو نەکراوەتەوە، بڕیارە بەرەبەیانی رۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژ لەسێدارە بدرێن.  بەشێک لەو زیندانیانە لە زیندانەکانی دیکەوە گواستراونەتەوە بۆ ئەم زیندانە. بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گەلاوێژەوە بەرپرسی زیندان لەگەڵ کاربەدەستە سەرەکییەکانی دیکەی ئەم زیندانە لە ترسی شۆرشی زیندانییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.