دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن تورکیەوە
هەینی ۲۱-۰۵-۱۴۰۱   |  12-08-2022
محەممەد مەمەندزادە چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سەردەشت و یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیەوە دەستبەسەر و مەترسیی دیپۆرتکرانەوە بۆ ئێرانی لەسەرە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان ئەم چالاکە کوردە لە شاری دەمرە سەر بە پارێزگای ئانتالیا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیەوە دەستبەسەر کراوە. محەممەد مەمەندزادە دوو مانگ پێش و بە هۆی ئەوەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامیەوە گوشاری لەسەر بوو و چەندین جار بانگ کرابوو، زێدەکەی بەجێ هێشت و مەبەستی ڕۆیشتن بۆ ئەورووپا ڕووی لە تورکیە کردبوو.