بێکاری هەزاران کەس لە شاری مەهاباد
یەکشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۱   |  14-08-2022
“بارزان دانشمەند” سەرۆکی ئیدارەی تەعاون، کار و خۆشبژێویی کۆمەڵایەتیی ڕێژیم لە مەهاباد ڕایگەیاند کە لە ٩ هەزار و ٩١٩ کەس، بە ڕێژەی ١١.٤ لەسەدیان لەو شارە کاری دیاریکراویان نییە.
ئەو بەرپرسەی ڕێژیم ئیدعا دەکات کە ٧٢میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەن تێچووی ٢٥٧ گەڵاڵەی کاری لەو شارە بووە، بەڵام تا ئێستا زیاتر لە ٩ هەزار کەس کاریان نییە. سەرەڕای ئەوەی کە ئەو ڕێژە زۆرە لە خەڵک بێکارن تەنیا ٧٢٥ کەس بیمەی بێکاری وەردەگرن. نەبوونی گەڵاڵەی درێژماوەی کاری و پێڕانەگەیشتنی بەردەوام بە کەسانی خاوەنکار بووەتە هۆی دڵساردی ئەوان و ڕێژەی بێکاری بەردەوام لە حاڵی زیادبووندایە.