دەستبەسەرکرانی ٣هاوڵاتی خەلکی شنۆ
یەکشەممە ۲۳-۰۵-۱۴۰۱   |  14-08-2022
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ،لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی” بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی زاهیر مورادی تەمەن ٢٣ ساڵ، ئارەش پیری تەمەن ٢٢ ساڵ و هیوا میرزایی تەمەن ٢٣ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی لە زاهیر مورادی، ئارەش پیری و هیوا میرزایی و ئەم سێ هاووڵاتییەیان بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کردوون.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم سێ کەسە لە بەر دەستدا نییە.