دەستبەسەر کرانی هاوڵاتیەکی دیکەی بۆکان
سێشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۱   |  16-08-2022
لە درێژەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی بۆکانەوە، عەلی فارووقی تەمەن ٤٠ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ دەستبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەکان، عەلی فارووقیان بە بێ هیچ هۆکارێک لە شوێنی کارەکەی لە گەڕەکی میراوا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. عەلی فارووقی خەڵکی گوندی چوار دیوار و ئەندازیاری بیناسازییە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دراوەتە پاڵ عەلی فارووقی لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لانی کەم ٦ هاووڵاتی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
