هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوی لوقمان بەهرامی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و بەمەش ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەو شارە بۆ ٧ کەس بەرز بووەوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، لە گوندی ” قەرەقشڵاخ ” لوقمان بەهرامییان بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کردووە. هێزە ئەمنییەکان وێڕای دەستبەسەرکردنی ناوبراو ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ لوقمان بەهرامی لە بەر دەستدا نییە.
هاوکات پێنج کەسی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی جەلال مەحموودی خەڵکی ” گوێک تەپە ” ، شەهرام بایزیدی ئازەر، ئەمیر بایزیدی ئازەر، کامبیز بایزیدی ئازەر و چیا پیرزاد هەر چواریان خەڵکی گوندی ” لەجێ ” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی شەممەش هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ناسر ئەحمەدزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.
