فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حەفت ته‌په‌
چوارشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۱   |  17-08-2022

سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌فته‌ری ئه‌و شیركه‌ته‌ خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون.كرێكارانی ناڕازی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاری ”ئیسماعیل به‌خشی” و به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ستی كرێكاران بوون. كرێكاران داوایان له‌ هاوكاره‌كانی دیكه‌یان له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی شیركه‌ت كردووە هەتا كۆبوونه‌وه‌ی گشتی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرا، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌رینتر به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.