کێشەی کەم ئاوی شاری پاوە چەند ساڵە بووەتە قەیران. دانیشتووانی گوند و شارۆچكه‌كانی نزێك شارستانی پاوه به‌ده‌ست بێ ئاوییه‌وه وه‌زاڵه هاتوون و به تانكه‌ر ئاویان بۆ ده‌به‌ن. به‌وته‌ی یه‌كێك له دانیشتووانی ناوچه‌كه، له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا شارستانی پاوه دوو هێنده گه‌وره بووه‌ته‌وه و زۆرێك له گونده‌كانی نزێك شار ئێستا بوونه‌ته شارۆچكه و به‌شێكی دیكه له گونده‌كان چه‌سپاون به حاشیه‌ی شاره‌وه، به‌ڵام له هه‌موو ئیمكاناتێك بێبه‌شن. ئه‌و هاووڵاتییه هه‌روه‌ها وتی: چه‌ندین جار له ئاست ئه‌و بارودۆخه خراپه ناڕه‌زایه‌تییمان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی شار و ئوستانی كرماشان ته‌نیا به‌ڵێنی درۆمان پێده‌ده‌ن و هیچ هه‌نگاوێكی كردهویییان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو و ڕێگه‌وبانی ناوچه‌كه هه‌ڵنه‌گرتووه.
