دەستبەسەر کرانی ٣ هاوڵاتی لە میاندواو
چوارشەممە ۲۶-۰۵-۱۴۰۱   |  17-08-2022
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی هاووڵاتییانی کورد لە کوردستان، لانیکەم سێ لاوی کوردی خەڵکی گوندی ”گامێش گولی” سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی پەیمان تەهازاداە، ئەحمەد گورگین و ئیسلام فەیزی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، ئێوارەی سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و بە لێدان و ئەشکەنجە بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەریانیان کردوون. ئەو سێ کەسە دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
