فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 ئازادی کاتی یەکێک لە مامۆستایانی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە
پێنجشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۱   |  18-08-2022

ئەسکەندەر لوتفی یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی مەریوان و وتەبێژی شوورای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە پیشەیی و فەرهەنگییەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، دوای ١٠٨ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی قورسی دوو ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ئازاد بوو.

جێگای ئاماژەیە کە شەعبان محەممەدی و مەسعوود نیک خا، دوو مامۆستای دیکەی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان هێشتا لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیراون.