باری تەندروستی بەندکراوێکی سیاسی و کچەکەی لە مەترسیدایە
پێنجشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۱   |  18-08-2022
سوعدا خەدیرزادە بەندکراوی سیاسی کورد بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، دوو ڕۆژ دوای بانگ کرانی لەلایەن بەرپرسە ئەمنییەکانی بەندیخانەی ورمێیەوە لە بەندی ژنانی ئەو بەندیخانەیە خۆی هەڵواسیوە و منداڵە دوو مانگانەکەشی دەرمان خوارد کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان: “بەندکراوانی بەندی ژنان توانیویانە لەچکەکە لە ملی سوعدا دەربهێنن، بەڵام باری تەندروستی خۆی و منداڵەکەی ناجێگیرە و هەر دوویان ڕەوانەی بێهداری بەندیخانە کراون و تەندروستییان لە مەترسیدایە. “
