درێژەی دەستبەسەرکرانی ٤ مامۆستای دیواندەرە دوای ٢ مانگ
پێنجشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۱   |  18-08-2022
چوار مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی ئومێد شامحەممەدی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ تا ئێستا لە دەستبەسەرگەری ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەم چوار مامۆستایە، دوای دوو مانگ ئەو چوار کەسە لە مافی دەسپیڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها دیتنی بنەماڵەکانیان بێبەشن. هەروەها دادگای شاری سنە داوای بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بۆ هەر کام لە مامۆستایانی کردووە و سەرەڕای دابینکردنی ئەم بڕە پارەیە هێشتا بڕیاری ئازادییان نەدراوە.
