ئازادی ٣کەس لە دەستبەسەرکاوانی شاری شنۆ
هەینی ۲۸-۰۵-۱۴۰۱   |  19-08-2022
سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی یەعقووب مەحموودی ئازەر، پیرۆت تابناک و فەرهەنگ کەرامەت (ئالانی) کە مانگی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ ئازاد کران.
یەعقووب مەحموودی ئازەر بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی، پیرۆت تابناک بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و فەرهەنگ کەرامەت بە بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کراون و هەر سێیان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنیان لە گەل یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان تۆمەتبار کراون.
ئەم سێ کەسە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.
