فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 خۆکوژی ژنێکی لاو لە پیرانشار
شەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۱   |  20-08-2022

ژنێکی لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سەیدە شەهلا سینا تەمەن ٢٩ ساڵ بە هۆی ئەوەی مافی سەرپەرشتیی منداڵەکانی لەلایەن باپیری منداڵەکانیانەوە لێی وەرگیرا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەیدە شەهلا سینا ڕۆژی شەممە ٢٢ی گەلاوێژ، بە هۆی ئازاری زۆری دەروونی لە ئاکامی دووری لە منداڵەکانی، بە ئۆتۆمبێلەکەی کە لە جۆری پراید بووە خۆی خستووەتە ناو بەنداوی سوغانلوو و خنکاوە. بە پێی ڕاپۆرتەکان، هاوژینی سەیدە شەهلا سینا دوو ساڵ پێش لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لە دەست داوە و باوکی هاوژینەکەی لە ماوەی ڕابردوودا دوو منداڵەکەی لە ناوبراو وەرگرتووەتەوە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی