کوژرانی کۆلبەرێکی لاو لە سنووری هەنگەژاڵی بانە
شەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۱   |  20-08-2022
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی ڕەحیم محەممەدی٣٧ ساڵە خەڵکی گوندی هۆرزە و دانیشتووی گوندی کەوپێچی خواروو، شەوی هەینی ٢٨ی گەلاوێژ، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە کوژرا.
ڕەحیم محەممەدی کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە، بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و سینگ و دڵی پێکراوە.تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.