فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 مانگرتنی كرێكارانی حه‌جمی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران
دوشەممە ۳۱-۰۵-۱۴۰۱   |  22-08-2022

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی حه‌جمی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی گه‌لاوێژ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆته‌كان، نزیك به‌ ٣٨٠ كرێكار ساڵانێكه‌ به‌شێوه‌ی حه‌جمی له‌ شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران كار ده‌كه‌ن و له‌ زۆربه‌ی مه‌زایا و ئیمكاناتی ڕیفاهی كه‌ كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی دیكه‌ی سه‌نعه‌تی نه‌وت و گاز هه‌یانه‌ بێبه‌شن. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گۆڕانی قه‌رارداده‌كانیان له‌ حه‌جمیه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌یی و جێبه‌جێكرانی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و خواستی پێرسۆنێلی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وتن.