دەستبەسەر کرانی بەندکراوێکی سیاسی پێشوو لە شنۆ
سێشەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۱   |  23-08-2022
ئومێد ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی شنۆ ڕۆژی دووشەممە ٣١ی گەلاوێژ، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. ئومێد ئیبراهیمی لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگ کراوە و هەر لەوێ دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئومێد ئیبراهیمی لەبەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیە ناوبراو پێشتریش لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٧ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و دوای ٤٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.