فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 ئیسماعیل گرامی، کرێکاری خانەنشینکراوی زیندانی چوو بۆ مەرەخەسی
سێشەممە ۰۱-۰۶-۱۴۰۱   |  23-08-2022

ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان،ئیسماعیل گرامی کرێکاری خانەنشینکراوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، دوای ١٧ مانگ زیندانی بە دانانی بارمتەی٥٠٠ ملیۆن تمەنی، لە زیندانی ئێڤین چوو بۆ مەرەخەسی. ناوبراو لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ڕژیمەوە بە کۆی گشتی سزای چوار ساڵ زیندان و شەلاق لێدان و غەرامەکردن مەحکووم کراوە.

ناوبراو یەکێکە لە کرێکارە ناڕازیەکانی خانەنشینکراوی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، کە هەموو چالاکییەکانی بۆ بەدەست هێنانی مافی خانەنشینکراواندا بووە و خوازیاری جێبەجێکردنی هاوسانسازی و یەکسانکردنی مافی خانەنشینانی ئاسایشی کۆمەڵایەتیی بووە.