دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەکی خەڵکی مەهاباد
چوارشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۱   |  24-08-2022
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کۆسە کەرێز سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی جەماڵ عەلەوی تەمەن بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا. بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم کاتژمێر ٥ی بەیانی هەڵیانکوتا سەر ماڵی جەماڵ عەلەوی و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەریان کردووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ جەماڵ عەلەوی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە. بە پێی ئامارەکان لە ماوەی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ دا، لانیکەم ٥٣ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.