بێکار کردنی ٥٠٠ كرێكار له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌تی چینی سازی گونابادهوه
چوارشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۱   |  24-08-2022
ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌رمانان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی چینی سازی ”ته‌قدیس”ی گوناباد به‌بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی، ٥٠٠ كرێكاری بێكار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی”ته‌قدیس” كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی خسته ئه‌ستۆی دادستانی گشتی و ئینقلابی شارستانی گوناباد. دادستانی ئه‌و شاره پێشتر له نامه‌یه‌كدا كه بۆ به‌رپرسانی شیركه‌تی چینی سازی ناردبوو داوای كردبوو كه لانیكه‌م حه‌قده‌ستی یه‌ك مانگی كرێكاران بدات، به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت ده‌ڵێن: سه‌رچاوه‌ی ماڵیمان نییه و فه‌رمانی له‌سه‌ر كار ده‌ركردنی ٥٠٠ كرێكاریان داوه.