دەرکردنی ١٢٠ کرێکاری شارەداری کۆت عەبدوڵا
چوارشەممە ۰۲-۰۶-۱۴۰۱   |  24-08-2022
سەرۆکی شارەداری کۆت عەبدوڵا فەرمانی دەرکردنی ١٢٠ کرێکاری شارەوانی کۆت عەبدوڵای دەرکرد. ١٧ کەس لەو کرێکارانە کە بە بێ بڕیار ناوزەد کرابوون، داوای حەقدەستی وەدواخراوی ٧ مانگیان دەکەن. بەڵام شارەداری کۆت عەبدوڵا کاتێکی دیاری نەکردووە بۆ پێدانی ئەم داواکارییە. لە ٣ مانگی ڕابردوودا ٨٥ کەس لە کرێکارە دەرکراوەکان تەنیا یەک ملیۆن تمەنیان وەرگرتووە. بە وتەی ئەو كرێكارانە، لە ساڵی ١٣٩٨ەوە تا ئێستا هیچ كاتێك بەپێی یاسای كار حەقدەستیان پێ نەدراوە و چەند مانگ جارێك لەژێر ناوی كارتی هەدیە پارەیان بە كرێكاران داوە.