فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 سێهه‌مین شه‌وی خۆپێشاندانی خه‌ڵكی هه‌مه‌دان لە دژی قەیرانی بێ ئاوی
پێنجشەممە ۰۳-۰۶-۱۴۰۱   |  25-08-2022

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ ٢ی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری هه‌مه‌دان بۆ سێهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دابین نه‌كردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و دژ به‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆته‌كان،خۆپێشانده‌ر‌ان له‌ ته‌نیشت ئارامه‌گه‌ی ”بووعه‌لی سنا” كۆبوونه‌وه‌ و به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی ”به‌رپرسی بێ لیاقه‌ت، شه‌رم بكه‌، شه‌ر‌م بكه‌” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست یه‌ك حه‌وتوو بێ ئاوی و گوزه‌رانی سه‌خت نیشاندا. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هه‌وڵیانداوه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تێك بده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆپشانده‌رانه‌وه‌ به‌ دروشم به‌رپرچ دراونه‌ته‌وه‌.