کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دانیشتووان و لاوانی گیلان
پێنجشەممە ۰۳-۰۶-۱۴۰۱   |  25-08-2022
ژمارەیەک لە دانیشتووان و لاوانی خوازیاری کاری بەشی فاراب و خورگامی ناوچەی عەمارلو لە شاری رودباری ئۆستانی گیلان، داوایان کردوە خێراتر چارەسەری کێشەکانیان بکرێ و ئاستەنگەکانی بەردەم دامەزراندنی کانگای خەڵوزی سەنگرود (واحدی خەڵوزی ڕۆژئاوای ئەلبۆرز) لاببرێت، بۆ دامەزراندنی گەنجانی بێکار و خوێندەواری ئەو ناوچەیە.
یەکێک لە دانیشتوانی ناوچەی فاراب لە شاری ڕودبار، بە ڕوونکردنەوەی کێشەکانی ئەم واحدە داخراوە، وتی : ”ئەم کانگایە، کە دەکەوێتە بەرزاییەکانی شاری ڕودبار، نزیکەی ٢٠ کم لە میحوەرەکەی ڕێگای لوشان-جیراندەوە دوورە و لە کۆتایی ١٣٩٣ەوە داخراوە، و نزیکەی ٤٠٠ کرێکار و کارمەند، بێکار بوون”.