ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی خەرمانان، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بە بەشداری كۆمهڵێكی بەرچاو له هەڵسووڕاوانی مهدهنی و ژینگهیی و دهیان كهس له دانیشتووانی شاری مهریوان و دهورووبهر بە بۆنەی چوارەمین ساڵوەگەڕی گیانبەخت کردووانی ژینگە، لە گۆڕستانی «دارسێران»ی مەریوان بەڕێوە چوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕێز لە زەحمەت و ماندووبوونی گیانبەخت کردووانی ژینگە، “شەریف باجوەر” و “ئۆمێد کۆنەپۆشی” لە ئەندامانی چالاک و دڵسۆزی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان گیرا.
ڕێکەوتی ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ـی هەتاوی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی گوندی “پێڵە”ی مەریوان، “شەریف باجوەر” و “ئومێد کۆنەپۆشی” و دوو چالاکیی ژینگەیی دیکە لە ئاگردا سووتان و گیانیان بەخت کرد.
“شەریف باجوەر” و “ئومێد کۆنەپۆشی”، لە ئەندامانی چالاک و ناسراو و دڵسۆزی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بوون کە ساڵانێکی دوورودرێژ ئەزموونی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانیان هەبوو و خەڵکی کوردستان لەو باوەڕەدان کە ڕێژیم دەستی لە کوشتنی ئەم ژینگە پارێزانەدا هەبووە.
