فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 ناڕوونی چارەنووسی هاوڵاتیەکی خەڵکی مەهاباد دوای دەستبەسەر کرانی
هەینی ۰۴-۰۶-۱۴۰۱   |  26-08-2022

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد و سایین قەڵا بە ناوەکانی کازم مام ئیسماعیل و هێمن عەبدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەبووبەکر مام ئیسماعیل لە گوندی لەج سەر بە شاری مەهاباد و دوای گەڕان و پشکنینی ماڵەکەی و زەوت کردنی کەلوپەلە شەخسیەکانیان، خۆی و دوو کوڕی ناوبراویان بە ناوەکانی کازم مام ئیسماعیل و کامیل مام ئیسماعیلیان دەستبەسەر کردووە.

ئەبووبەکر و کامیل مام ئیسماعیل دوای چەند کاتژمێر ئازاد کراون و لە سەر چارەنووسی کازم مام ئیسماعیل هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.