ڕۆژی هه‌ینی ٤ی خه‌رمانان، دانیشتووانی هه‌ر دوو ئوستانی ئیلام و لوڕستان بە هۆی بێ ئاویەوە ناڕەزایەتیان دەربڕی و ڕایانگەیاندووە: ” به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به بارودۆخی خراپی ژیانیان ناده‌ن. “
به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌ك له شاری ئیلام، به‌ندئاوی ئیلام خه‌ریكه وه‌كوو به‌ندئاوی هه‌مه‌دان وشك ده‌بێت و قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو بووه‌ته دیارده‌یه‌كی هه‌ر ڕۆژه و له ٢٤ كاتژمێردا ته‌نیا چه‌ند کاتژمێر ئاو هه‌یه، به‌تایبه‌ت ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان و گوندنشینان زۆرترین گوشاریان له‌سه‌ره. هاووڵاتییه‌كی دیكه له شاری خۆڕه‌م ئاوا ده‌ڵێت: زۆربه‌ی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره نزیكه‌ی یه‌ك مانگه به‌تانكه‌ر ئاویان بۆ ده‌بن و له هیچ میدیایه‌ك باسی بارودۆخی خراپی ژیانیان نه‌كراوه و له بێده‌نگییه‌كی خه‌به‌ریدا ڕژیم به ته‌واوه‌تی پێشتگوێ خستوون و هیچ بایه‌خێكیان پێ نادات و به‌هه‌زاران كه‌س له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.