بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی کرۆنا لە کوردوستان
شەممە ۰۵-۰۶-۱۴۰۱   |  27-08-2022
به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم له ئوستانی كوردستان، ویرۆسی كرۆنا به‌رده‌وام خه‌ریكه قوربانی ده‌گرێت و هێچ ڕێكارێك بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی خه‌ڵك له لایه‌ن ڕژیمه‌وه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
به‌پێی ئامارەكانی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان، له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٤٤ كه‌سی دیكه به نه‌خۆشی كۆڕۆنا تووشبوون و ٩٧ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌سته‌رین و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی ئوستانه‌كانی ئێران پیكی كۆڕۆنایان تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم، چه‌ند شاری ئوستانی كوردستان هێشتا له دۆخی سووردان و كۆڕۆنا به‌رده‌ام قوربانی ده‌گرێت.
