گیان لەدەستدانی ئەو کۆلبەرەی هەفتەی ڕابردوو بریندار ببوو
دوشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۱   |  29-08-2022
ئاراس محەممەدپوور تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی سەردەشت کە هەفتەی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەرمانان، لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا. ئاراس محەممەد پوور زک و گورچیلەی لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئیسلامی پێکرابوو. جێگای ئاماژەیە کە ئاراس محەممەد پوور ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو ١ی خەرمانان،لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کرابوو.
