بریندار بوونی کاسبکارێکی خەلکی نودشە
دوشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۱   |  29-08-2022
کاسبکارێکی لاوێکی خەڵکی نۆدشە بە ناوی ماجد محەممەدی موتلەق تەمەن ٣٠ ساڵ شەوی شەممە ٥ی خەرمانان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لاقی بە سەختی بریندار بوو.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کاتژمێر ١٠ی شەو لە نزیک گوندی شەڕەکان بە بێ هیچ هۆکارێک ئۆتۆمبێلی ماجد محەممەدی موتلەقیان کە لە جۆری پاترۆڵ بووە داوەتە بەر دەستڕێژ و برینداریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە کوردە کردووە.
