فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

 دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەکی خەلکی پیرانشار
دوشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۱   |  29-08-2022

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ناسر دالە ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا. ناسر دالە خەڵکی گوندی زەنگیاوەێ و دانیشتووی گوندی شیناوێ بووە و بە بێ  هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەسەرکردنی ناسر دالە ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە. هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناسر دالە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.