گواستنەوەی هاوڵاتیەکی دەستبەسەرکراو بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان
دوشەممە ۰۷-۰۶-۱۴۰۱   |  29-08-2022
جەلال ئەمینی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانان،دوای دوو هەفتە دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان گوازرایەوە. جەلال ئەمینی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە، لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و بۆ ئازادیی کاتیی ناوبراو داوای بڕی یەک ملیارد تمەن پارە کراوە.
شایانی باسە کە،جەلال ئەمینی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، لە جادەی میراوا و لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرا.